کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی شارومەندێکی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکا لە لایەن پۆلیسەوە

دەستبەسەرکرانی شارومەندێکی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکا لە لایەن پۆلیسەوە

ڕۆژی ڕابردوو، شارومەندێکی ئێران و دانیشتووی شاری لۆسانجلس لە لایەن پۆلیسی ئەمریکاوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ناوەندە پەیوەندیدارەکان کراوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو شارومەندە ئێرانییە بە ناویشەمیم مافیتەمەن ٤٤ ساڵ، بە هۆکاری فرۆشتنی درۆن، بۆمب و چەکۆچۆڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە وڵاتی سودان، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە سەر ناوی بازەرگان گرین کارتی ئەمریکای وەرگرتووە، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە پارە و پێداویستی پێویستی بۆ دامەزراندنی شیرکەتێک لە ئەمریکا وەرگرتووە بە مەبەستی شاردنەوەی چالاکییە نەهێنییەکانی و لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینییەوە دانیشتووی وڵاتی ئەمریکایە.