کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی کۆمەڵێکی زۆر لە بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین بۆ ژووری کەرەنتینە

گواستنەوەی کۆمەڵێکی زۆر لە بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین بۆ

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە ٢٠ بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، بە هۆکارێکی نادیار و کتوپڕ ڕەوانەی ژووری کەرەنتینە کراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ٢٠ بەندکراوە پاش گواستنەوەیان بۆ ژووری کەرەنتینە، لە هەموو مافە سەرەتاییەکانیان، لەوانە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست بێبەش کراون و لە دۆخێکی خراپدت ڕاگیراون. شایانی باسە کۆمەڵێک لە بنەماڵەی ئەو بەندکراوانە سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەبێ ئاگاداری گواستراونەتەوە بۆ ژووری کەرەنتینە و هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە دۆخی تەندروستیان نییە.