کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی ٤ دیپلۆماتکاری کۆماری ئیسلامی لە لوبنان

کوژرانی ٤ دیپلۆماتکاری کۆماری ئیسلامی لە لوبنان 1

بەپێی هەواڵەکان، لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، ٤ دیپلۆماتکاری کۆماری ئیسلامی کوژراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو چوار کەسە بە ناوەکانیمەجید حەسەنی، عەلیڕەزا بی ئازار، حسێن ئەحمەدلوو و ئەحمەد ڕەسوولی، بە هۆی هێرشەکانەوە کوژراون و ئەگەری هەیە ژمارەی کوژراوان زۆرتر بێت. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە شوێنی کوژرانیان یان زیانەکانی دیکەی ئەو هێرشانە زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.