کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەركرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار

دەستبەسەركرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار 1

بەپێی هەواڵەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار دەستبەسەر كراون.

بەپێی زانیارییەکان،ئەنوەر مەولوودیخەڵکی مەهاباد ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هەروەها ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەمەئاوات ڕەستەمیخەڵکی مەهاباد، بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتیان، تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.