بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، چەند ناوچەیەک لە کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و مووشەکی.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە شاری شاهیندژ ستادی فەرماندەیی هێزەکانی ئینتزامی کەوتووەتە بەر هێرش و بە شێوەیەکی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە شاری تیکاب هێزەکانی حکومەت چەک و تەقەمەنییان لە شوێنە جیاوازەکانەوە گۆاستۆتەوە بۆ بنکەی “شەهید کاوە” لە ناوچەی شەریش ئاباد. لە هەواڵێکی دیکەدا بارهگایهکی سپای پاسداران لە شاری کەنگاوەر کراوەتە ئامانج و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکە بیستراوە. هەروەها لە شاری پاوە و کرماشانیش وێنە و ڤیدیۆکان نیشان دەدەن کە هێزەکانی ڕژیم لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێکراوە ڕێوشوێنێکی توندیان گرتووەبەر. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ژمارەی زیانەکان یان قوربانیانی ئەم هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە.
