بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، لە ئەنجامی هێرشە هەواییەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە سەربازییەکان لە شاری پاوە، هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم هاووڵاتییە بە ناوی “ئەسعەد محەممەدی” تەمەن ٦٠ ساڵ، کە لە مەیدانی “دەف” لە شاری پاوە سەرقاڵی میوەفرۆشتن بوو، لە شوێنی کارەکەی کەوتووەتە بەر هێرش و گیانی لەدەستداوە. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین ناوچەی کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشە هەواییەکان و هەندێک ڕاپۆرت باس لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی دەکەن.
