کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی فەرماندەی یەکەی نەسری حیزبوڵڵای لوبنان

کوژرانی فەرماندەی یەکەی نەسری حیزبوڵڵای لوبنان 1

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی یەکێک لە هێرشە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، فەرماندەی یەکەی نەسری حیزبوڵڵا لە لوبنان کوژراوە.

بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی، ئەم هێرشە لە چوارچێوەی هەوڵە سەربازییە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوەند و فەرماندەکانی هێزە هاوپەیمانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە ئەنجام دراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو فەرماندەیە کە لە هێرشەکەدا کوژراوە، ڕۆلێکی بەرچاوی لە ڕێکخستن و ئەنجامدانی چالاکییە سەربازییەکانی حیزبووڵڵای لوبنان دژ بە ڕژیمی ئیسرائیل بووە و بە شێوەیەکی بەردەوام هەوڵی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکان داوە. جێگای ئاماژەیە کە  لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی لوبنان، بە دەیان شارومەندی مەدەنی تووشی زیان بوون و کۆمەڵێکی زۆریش بە ناچار شوێنی نیشتەجێبوونیان بەجێ هێشتووە