کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس لە سوئێد

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس لە سوئێد 3

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕەسمێک لەلایەن چالاکوانان و رێکخراوە جیاوازەکانەوە لە دوو شاری «ڤێستروس» و «ئێسکیلیستونا» لە وڵاتی سوئێد بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە شاری ڤێستروس ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سڕودیئینتەرناسیونالدەستی پێکرد و بە یەک خولەک بێدەنگی، ڕێز لە یاد و بیرەوەرییەکانی ژنان و پیاوانی تێکۆشەری ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم گیرا. هەروەها هونەرمەندی تێکۆشەرکاڵێ ئاتەشیسروودێکی ئاراستەی بەشداربووانی مەراسمەکە کرد و دواترگەلاوێژ ڕۆستەمیومریەم ئەفراسیاب‌ پوورسەبارەت بە مێژووی ٨ی مارس و خەباتی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی و هەروەها بارودۆخی ژنان لە ئێران و کوردستان وتارێکیان پێشکەش بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرد. هەروەها لە شاری ئێسکیلیستونا، ڕێوڕەسمێکی دیکە لەلایەن حیزبی چەپ لە سوئێد بە بەشداریی چالاکوانان و هاووڵاتییان ئەنجام درا کە گروپێکی گۆرانی بیانی، گۆرانیان پێشکەشی بەدشاربووانی ڕێوەڕەسمەکە کرد و دواتر بە قسە و باسێک سەبارەت بە خەباتی ژنان، هەروەها بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان و کاریگەریی شەڕ و سیاسەتەکانی هێزە گەورەکان لە ناوچەکە، ڕێوەڕەسمەکە درێژەی پێ درا. شایانی باسە کە لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکاندا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و ڕێکخستنی خەباتی ژنان بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادی و یەکسانی کراوە و بەشداربووان جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بە هێزی یەکگرتوویی دەتوانرێت جیهانێکی ئازادتر بۆ ژنان دروست بکرێت.