بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، پاش دەستپێکردنی هێرشە هەواییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، هێزەکانی ڕژیم لە شاری بانە هەندێک شوێنی گشتی و مەدەنییان کردووەتە شوێنی جێگیرکردنی هێز و تەقەمەنی.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، نەخۆشخانەی “سەلاحەدین ئەیوبی” لەو شارە، پاش ئەوەی کارمەندانی پزیشکی لێ دوورخراوەتەوە، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی لێ جێگیر کراون. هەروەها هەندێک شوێنی گشتی وەک مزگەوت، یانەی وەرزشی، سەنتەرە کۆمەڵایەتی و شوێنە فەرهەنگییەکانیش گۆڕدراون بۆ شوێنی هاتوچۆ و جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکان. شایانی باسە چالاکوانانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە گواستنەوەی هێزەکانی ڕژیم بۆ شوێنە گشتی و مەدەنییەکان، هوشداریان بە هاووڵاتیان داوە و داوایان لە دانیشتوانی شارەکان کردووە کە نزیکی ئەو شوێنانە نەبنەوە.
