کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی دیزڵ ئاباد لە کرماشان

مانگرتنی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی دیزڵ ئاباد لە کرماشان

بەپێی دوایین زانیاریەکان، دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی دیزڵ ئاباد لە شاری کرماشان بە ناوەکانیکەیومەرس واعزیومەهدی باقریدژ بە هەڵسوکەتی هێزە ئەمنیەکان مانیان لە خواردن گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم دوو بەندکراوە کە یەکێکیان مامۆستایە، دژ بە ناڕوونی ڕەوەندی دۆسیەکانیان و هەروەها دەستێوەردانی هێزە ئەمنیەکان لە ڕەوتی دادگاییکردنیان مانگرتنەکەیان دەستپێکردووە و هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی کۆتایی هاتنی گوشارەکانی هێزە ئەمنیەکان، درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن. هەروەها دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ داوایان لە ڕژیم کردووە کە ماف و تەندروستی ئەم دوو بەندکراوە بپارێزن و کۆتایی بە دەستێوەردانی ئەمنی لە سەر دۆسیەکانی ئەو دوو بندکراوە بهێنن.