بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، ڕێپێوانێک لە شاری سلێمانی بە بەشداریی ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوان و ئازادیخواز بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ئەم ڕێپێوانە بە دەستپێشخەریی تۆڕی هەشتی مارس لەبەردەم سەرای پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچووە و بەشداربووان بە وتنەوەی درووشم و بە دەستەوە گرتنی پلاکارد خوازیاری کۆتایی هاتنی توندوتیژی دژ بە ژنان و پاراستنی مافەکانیان بوون.
