کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێک لە سەر هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی

ڕاپۆرتێک لە سەر هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لانیکەم ٤٨٥ هێرش لە ٣٠ پارێزگای ئێران تۆمار کراوە و لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا ژمارەیەک گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا لانیکەم ٥٣ کەس، لەوانە ٣٣ کەسی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە کۆی هێرشەکان لە ٩ی ڕەشەمەوە تا ئێستا لانیکەم ١٢٠٥ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە لە نێوانیاندا ١٩٤ منداڵ بوونیان هەیە. شایانی باسە کە بەپێی زانیارییەکان ژمارەی کوژراوانی هێزە سەربازییەکان ١٨٧ کەسە و ٢٨٣ کەسی دیکەش هێشتا ناسنامەیان دیاری نەکراوە.