وەزارەتی بەرگریی ئیسپانیا ڕایگەیاند لە ئەنجامی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە، کەشتییەکی جەنگیی ئەو وڵاتە دەنێردرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و لە نزیک قوبرس جێگیر دەکرێت.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ئەو کەشتییە لە تەنیشت کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری فەڕانسە و چەند کەشتییەکی هێزی دەریایی یۆنان لە ناوچەیەکی نزیک لە قوبرس جێگیر دەبێت. لەو بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە: ئامانج لەم جێگیرکردنە، بەهێزکردنی ئامادەیی بەرگریی و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەگەری هەر هەڕەشەیەک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە. ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ هاوپەیمانە ئوروپاییەکان و پەیمانی ناتۆدا ئەنجام دەدرێت.
