کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەلایەن هەواڵنێرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

محکومیت حملات آمریکا به ایران توسط گزارشگران سازمان ملل2

کۆمەڵێک لە هەواڵنێرانی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەوانەمای ساتۆ، هێرشە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران بە نایاسایی ناو برد و هاوکات نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە دۆخی خراپی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەربڕی.

هەواڵنێری تایبەتی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئێران، لەم بارەیەوە وتی: “دەکرێت لە یەک کاتدا هەردوو ڕاستییەکە بناسین، ئەم هێرشانە نایاسایین و لە هەمان کاتدا دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەتەواوی جێگای نیگەرانییە.” ئەو وێڕای ئاماژە بە لێکەوتە مرۆییەکانی ئەم هێرشانە وتیی: لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە میناب لە پارێزگای هورموزگان، زیاتر لە ١٦٠ قوتابی کچ گیانیان لەدەستداوە. هەروەها نەخۆشخانەکان و ناوچە قەرەباڵغەکانیش کراونەتە ئامانج. ئەو لە درێژەدا سەبارەت بە دۆخی زیندانییەکانیش هۆشداری دا و وتی ڕاپۆرتی زۆر نیگەرانکەری پێگەیشتووە کە نیشان دەدەن هەندێک لە بەندەکانی زیندان لە دۆخی قەرەنتینە یان داخراندان.