بەپێی دوایین هەواڵەکان، دەوڵەتی بریتانیا بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیاندووە کە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بەمەبەستی هێرش بۆ سەر ئێران بەکار بهێنێت.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سەرۆک وەزیری بریتانیا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بەرگری و پاراستنی بەرژەوەندییەکاندایە و ئامانجی ئەوەیە کە توانای مووشەکی و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی سنووردار بکرێن.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە بریتانیا لە شەپۆلی یەکەمی هێرشەکاندا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەشداری نەکردووە، بەڵام لە ئەگەری بەرزبوونەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، پێدەچێت وڵاتانی بریتانیا، ئاڵمان و فەڕانسە، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری ئەو شەڕە ببن.
