بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، یەنار محمد، چالاکوانی ناسراوی بواری مافی ژنان و ڕەخنەگری ڕەوتی ئیسلامی و کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەمە لە شاری بەغدا لە ناو ماڵی خۆی لەلایەن تێرۆریستانی ئیسلامییەوە تیرور کرا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، یەنار محمد بە هۆی دەیان ساڵ چالاکی بەردەوام لە دژی جەریاناتی ئیسلامی و بۆ پاراستنی مافی ژنان، بە تایبەت دژی کوشتنە ناموسییەکان، ببووە کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی و چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرگرتووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ ماوەیەک لە کانادا ژیاوە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوێک بۆ بەرگری لە مافەکانی ژنان لەو وڵاتە. دواتر بە مەبەستی درێژەدان بە چالاکییەکانی گەڕاوەتەوە عێراق و سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی جەیاناتی ئیسلامی، بە شێوەیەکی بوێرانە درێژەی بە چالاکییەکانی دا.
