بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، هەواڵەکان سەبارەت بە هەناردەکردنی مووشەک بۆ کۆماری ئیسلامی بە تەواوی ڕەت کراونەتەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، چین هەروەها ڕاگەیاندووە کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ئێران، زیاتر لە ٣٠٠٠ هاوڵاتیی چینی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم ڕووداوانەدا هاوڵاتییەکی چینی لە تاران گیانی لەدەستداوە. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو وڵاتە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە چارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆیدا دەپارێزێت و لە سەبارەت بە لێکەوتە ناوچەییەکانی ئەو شەڕە ڕێوشوێنێکی وشیارانە دەگرێتەبەر.
