ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی “عه‌لی خامنه‌یی” لایه‌نگه‌رانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له پاكستان، هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئا‌مریكا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، لایه‌نگه‌رانی كۆماری ئیسلامی كه به مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئا‌مریكا هێرشیان كردبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی پاكستانه‌وه درانه به‌ر ده‌سڕێژی گولله و به هۆیه‌وه لانیكه‌م ٨ كه‌س كوژران و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كۆماری ئیسلامی كه له لێواری ڕووخاندایه، به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوخۆی ئێران، میلیشیاكان و لایه‌نگه‌رانی له ناوچه‌كه هان ده‌دات كه هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه و باڵیۆوخانه‌كانی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانانی.
