بەپێی دوایین هەواڵەکان، کۆماری ئیسلامی کە لە شەڕ لەگەڵ ئامریکا تاکوو ئێستا زیانێکی زۆری بەر کەوتووە، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە وڵاتانی قەتەر، ئیماراتی عەرەبی، عەرەبستانی سعوودی، عراق، ئیسرائیل و هەروەها بەحرەین، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە کە لە لێواری ڕووخاندایە، بە دەیان مووشەک و پەهباد کراونەتە ئامانج و بە هۆیەوە زیانێکی زۆر بەو وڵاتانە گەیشتووە. هاوکات ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە بوون بە ئامانجی هێرشەکانی ڕژیم، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە توندی ئیدانەی هیرشەکانیان کردووە و جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری بەردەوامیی هێرشەکاندا، وڵامی کۆماری ئیسلامی دەدەنەوە.
