کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قەدەغەی هاتوچۆی بەرپرسانی ڕژیم بۆ وڵاتی نیوزیلند

قەدەغەی هاتوچۆی بەرپرسانی ڕژیم بۆ وڵاتی نیوزیلند 1

 

بەپێی دوایین هەواڵەکان، کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەردەوامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەمارۆی وڵاتانی جیهان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، هاتوچۆیان بۆ وڵاتی نیوزیلەند لێ قەدەغە کراوە.

بەپێی بڕیاری دەوڵەتی ئەو وڵاتە، ٤٠ بەرپرسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە بەشداریان لە جەنایتەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە خەڵکدا کردووە، لە لایەن ئەو وڵاتەوە گەمارۆ خراوەتە سەریان و هاتوچۆیان قەدەغە کراوە. “وینستن پیتێرز” وەزیری دەرەوەی نیوزیلەند، لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا چەندین سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و ڕێکخراوەکانی کۆماری ئیسلامیدا بسەپێنن و ئاستی گوشارەکانیان بەرزتر دەکەنەوە.