ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه به ده‌یان كارمه‌ندی باڵوزێزی ئه‌و وڵاته له به‌یروتی لوبنان، كشاونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكادا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌م بڕیاره به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕێكی سه‌ربازی، ده‌ركراوه و به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوكات به‌پێی كۆمه‌ڵێك ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا خێراتر كردووه‌ته‌وه و ئه‌م پرۆسه‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
