به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، بڕیاره دانوستانه‌كانی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه له وڵاتی سوئیس به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕۆژی ڕابردوو، “عه‌باس عه‌راقچی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یندراوێك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ده‌بێت دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا، ئه‌نجامێكی زۆر باشتری له به‌رجام هه‌بێت و هێشتا ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن له ئارادایه. هاوكات “ستیڤ ویتكاف” نوێنه‌ری ئا‌مریكا له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه به ته‌نیا ده‌توانن له‌سه‌ر ده‌قێكی نووسراوی گشتگیر وتووێژ بكه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانه‌كه، له ڕۆژانی ڕابردوودا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و به وته‌ی كۆمه‌ڵێكی زۆر له كارناسان، ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌ڕێكی به‌ربڵاو له ناوچه‌كه ڕوو بدات.
