به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٦٠ نووسه‌ر و چالاكی بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی منداڵان و كوژرانیان له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه كرد.
له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ژیانی هه‌ر منداڵێك داهاتووی جیهانه و پێویسته وڵاتان به هه‌موو توانایانه‌وه ژیانی منداڵان بپارێزن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه به هۆی ناڕازی بوونیان به دۆخی خراپی ژیانیان سه‌ركوت بكرێن. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی منداڵان له هه‌ر وڵاتێك، سیمای مرۆڤایه‌تی به ته‌واوی تێك ده‌دات و هه‌روه‌ها بانگه‌وازیان له نووسه‌ران، وێنه‌كێشان و دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه كه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی مانگی ڕابردووی ئێران هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت.
