سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو ئەو منداڵانەی کردووە کە لە ڕهوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بهفرانبار لە ئێران دەستبەسەر کراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ژمارەی ڕاستەقینە و دۆخی پاراستنی منداڵانی دەستبەسەرکراو ڕوون نییە و پێویستە دامەزراوە سەربەخۆکان بتوانن بەخێرایی لێكۆڵینهوه له دۆخی تەندروستی و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیان بكهن. یونیسف ئاماژەی بە ئەندامێتیی ئێران لە کۆنڤانسیۆنی مافەکانی منداڵان کردووە و داوای لە بهرپرسانی كۆماری ئیسلامی کردووە کۆتایی بە هەموو جۆرە دەستبەسەرکردنی منداڵان بهێنن و پابەند بن بە بهرپرسیاریهتییه نێودەوڵەتییەکانیان.
