ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی وڵاتانی سۆئێد و ئاڵمان، داوایان له هه‌موو هاووڵاتیانیانی خۆیان كردووه له زووترین كاتدا ئێران به‌جێ بهێڵن.
له ڕاگه‌یاندانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئاڵمان و هه‌روه‌ها له وتاره‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سوئێد‌دا هاتووه، كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئا‌مریكا و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، گیانی هاووڵاتیانیان له ئێران ئه‌من نییه و پێویسته له زوورترین كاتدا ئێران به‌جێ بهێڵن.
