کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دانانی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە ترۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپا

دانانی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە ترۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپا

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، یه‌كێتی ئۆروپا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سپای پاسدارانی له‌ لیستی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كاندا دانا.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم بڕیارە پاش ڕێککەوتنی سیاسیی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەدا پشتراست كراوه‌ته‌وه‌ و بە گوێرەی ئەم بڕیارە، هەموو دارایی و سەرچاوە دارایییەکانی سپای پاسداران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە ناو وڵاتانی ئەورووپا، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیردرێت و هەر جۆرە یارمەتییەکی دارایی و ئابووری بۆ ئەم ڕێكخراوه‌ قەدەغە دەبێت.