کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە ڤەنکوڤەری كانادا و فرانکفۆرتی ئاڵمان

کۆبوونەوەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە ڤەنکوڤەری كانادا و فرانکفۆرتی

 

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ژمارەیەک لە ئێرانیانی ئازادیخواز لە شاری ڤەنکۆڤەری کانادا و فرانکفۆرتی ئاڵمان، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و ناوی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی کۆبوونه‌وه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو‌ بەشداربووان بە هەڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، دەنگی ناڕەزایەتییان دژ بە سیاسه‌ته‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەرز کردووه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیان لەسەر بەردەوامی خەباتی خه‌ڵکی ئێران کەردووەتەوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان خوازیاری هەڵوێستی توندی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەروەها ڕێکخراوە و کەسایەتییە ناسراوەکانی مافی مرۆڤ دژ بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بوون.