کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی گوشاری ئامریکا بۆ سەر هەناردە کردنی نه‌وت لە ئێرانەوە

بەردەوامی گوشاری ئامریکا بۆ سەر هەناردە کردنی نه‌وت لە ئێرانەوە

بەپێی دوایین هەواڵەکان، کەشتی نەوت هەڵگریڤێرۆنیکای ٣ لە لایەن ئەرتەشی دەریای ئامریکاوە لە ئاوه‌كانی هند دەستی بەسەردا گیراوە.

بە وتەی بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ئامریکا، ئەو کەشتی نەوت هەڵگرە، نه‌وتی ئێران و ڤینێزۆئلای بۆ وڵاتانی دیکە گواستووه‌ته‌وه‌ و لە ڕۆژانی داهاتوودا هەوڵ ئەدەن کە ڕێگری لە هەناردە کردنی زیاتر لە ٨٠ لەسدی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی دیکە بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئامریکا کۆمەڵێک پیشنیاری نوێی ئاشکرا کردووە و جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دانوستانەکان بە باشی بەڕێوەدەچێت.