کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگەوازی شۆڕای هاوئاهەنگی سنفی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی لە ٢٩ی ڕێبەندان

بانگەوازی شۆرای هاوئاهەنگی سنفی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی لە ٢٩ی ڕێبەندان

ڕۆژی ڕابردوو، ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە موعەلیمان و بنەماڵەی قوتابیان کرد، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، مان بگرن و بەشداری لە پۆلەکانی قوتابخانەکاندا نەکەن.

لە بەیانناممەکەدا کە بە وتنەوەی درووشمیبۆ نیمکەتە بەتاڵەکان، بۆ خەونە ناتەواوەکاندەستپیپێکردووە، ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە هەموو بنەماڵەکانی قوتابیان و هەروەها موعولیمان، دژ بە جەنایەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاست کۆمەڵگا و هەروەها قەتڵی حکومەتی سەدان قوتابی و موعەلیم، هەڵوێستیان هەبێت و مان بگرن. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پاراستنی قوتابخانەکان، پاراستنی کۆمەڵگایە و پێویستە هەموو تاکێک خۆی بەرپرسیار ببینێت.