کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی ١٢ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی ١٢ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 1

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە لە سێدارەدانی بەندکراوان، ١٢ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ١٢ زیندانییە کە بە تەنیا ناسنامەی ١٠ کەسیان بە ناوەکانیخوسرەو ڕەفیعی، محەممەد ڕوودباری، جەماڵ حسێنی، مه‌ولا شەیخی، بەیگی، عەلی موسەوی، سەجاد مشکینی، وەجید بەراتی، کوروش عەزیزی و ڕەزا حاتەمزادەئاشکرا کراوە، لە زیندانەکانیقوچان، قائمشەهر، گورگان، نەیشابوور، دوروود، دەستگردی ئیسفەهان، زەنجان، ساوە، کرمان و کاشانبە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، لە سێدارە دراون.