کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر ١٤ دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر ١٤ دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەردەوامی سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران، ١٤ دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو دادگایە کە بە بەرپرسیاریەتیقازی سەڵەواتیبەڕێوەچووە،ئەبولفەزل کەریمیو ١٣ زیندانیی دیکە، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا ڕەوەندی دۆسیەکانیان ڕوون نەکراوەتەوە و هەروەها لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی لە سەر گیانیان هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێکخراوەكان و پارێزوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران و جیهان، دژ بە سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر بەشداربووانی خۆپێشاندانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو و جەختیان لە سەر ئەوە کردبووەوە کە ئەم کردەوەی ڕژیمە لە سەر بنەمای کپکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکە.