ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێزگرتن له ٥٧مین ساڵیادی عه‌له‌نی بوونه‌وه‌ی خه‌باتی كۆمه‌ڵه، له شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئه‌و مه‌راسمه كه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان، دۆستان و لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی ئینته‌رناسیۆناڵ و سروودی هاوپشتی چینی كرێكار له ئێران، ده‌ستی پێكرد و پاش خوله‌كێك ڕێزگرتن بۆ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ڕێبازی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و سۆسیالیسم، مه‌راسمه‌كه درێژه‌ی پێ درا. پاشان له درێژه‌ی مه‌راسمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی ماركسیست لنینیستی توركیا و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی ئه‌و ڕۆژه به كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه، وتارێكیان ئاراسته‌ی به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه كرد و دواتر گروپی سروودی كۆمه‌ڵه، به پێشكه‌ش كردنی دوو سروودی “ئه‌ی كارگه‌ر” و “ئێمه ڕۆڵه‌ی ئه‌رك و كار و كۆششین“، كۆتاییان به مه‌راسمه‌كه هێنا.
