ڕۆژی ڕابردوو، نانه‌وایانی پارێزگای خوزستان دژ به كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی ئارد و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی یارانه‌ی ئارد، له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نانه‌وایانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ژیانی نانه‌وایان و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی ئارد، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدان و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی ئاردی پێویست به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی پیشه‌كه‌یان نییه. له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ناڕازیان خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه و بێ لایه‌نه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بوون.
