به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و دانیشتووی شاری تاران، له لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “محه‌ممه‌دئه‌مین بیگله‌ری“، ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و به هۆی به‌شداری له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به ده‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیكه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی مانگی ڕابردوو، به تۆمه‌تی ناڕه‌وا، مه‌ترسی له‌سێداره‌دان و سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌یان له‌سه‌ره.
