له ڕۆژانی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو له شاره جیاوازه‌كانی ئێران دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر زیندانیان، ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و ١١ به‌ندكراوه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه ناسنامه‌ی ١٠ كه‌سیان به ناوه‌كانی “سیروس عه‌لیزاده، ئه‌میر خان محه‌ممه‌دی، سوهراب دارایی، عیسمه‌ت نه‌جه‌فی، ساسان پازوكی، عه‌لی ئه‌شره‌ف ڕه‌حمه‌تی، عه‌لی نووری، فروود خه‌لیلی، حه‌سه‌ن دوستی و مسته‌فا چشمی” ئاشكرا كراوه، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانه‌كانی “نه‌وشه‌هر، به‌نده‌ر عه‌باس،ئه‌رده‌بیل، قوم، ئه‌راك، سمنان، بروجرد، نایین، ته‌ورێز و قه‌زوین” ئێعدام كران.
