بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە ئێران،پێنج
ژن لە شارەکانی قوچان، قەزوین، کازروون، ئاران و بیدگوڵ و شیروان دەستبەسەرکراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو پێنج شارومەندە بە ناوەکانی “فەرزانە ڕەمەزانی، مەستانە مورادخانی، مەریەم دریس، فاتمە چەلوویی و زەهرا فەڕوخی“، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بوون بە ئامانجی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
