کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی ١١ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی ١١ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 3

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، سەرەڕای هەموو ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، ١١ زیندانی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەو ١١ بەندکراوە کە ناسنامەی ١٠ کەسیان بە ناوەکانیسەلمان محەممەدی، پوریا شەفیعی، کەرەمشاه ساکی، خیدان ئەحمەدی، موسا نەجات پوور، گودەرز موخبەر، توماج چێگێنی، ئاریو موقەدەم، وەلیوڵڵا عەبدولی و قوربان موسیوەندبە دەستمان گەیشتووە، لە زیندانەکانیئیرانشەهر، یاسوج، ئەلیگودەرز، کرماشان، هەمەدان، سنە، دزفوول، نەهاوەند و ناوەندی کەرەج، بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە اددە هۆشبەرەکانلەسێدارە دراون.