کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی هەزاران تەرمی نەناسراو بۆ گۆڕستانی بەهەشتی سەکینە لە شاری تاران

گواستنەوەی هەزاران تەرمی نەناسراو بۆ گۆڕستانی بەهەشتی سەکینە لە

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەزاران تەرمی نەناسراوی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕابردوو، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ گۆڕستانی بەهەشتی سەکینە لە شاری تاران ڕاگوێزراون.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، تەرمی ئەو گیانبەختکردووانە لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە نەناسراونەتەوە و لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە بڕیاری ناشتنی بە کۆمەڵیان دراوە. سەرچاەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە کارمەندانی ئەو گۆڕستانە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە تەرمەکان بە بێ ئەوەی کە بنەماڵەکانیان بیانناسنەوە، بە کۆمەڵ ئەسپەردە بکرێن. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوەندە هەواڵنێرییەکانی ڕژیم ڕایانگەیاندبوو کە پرۆسەی ناسینەوەی تەرمی گیانبەختکردووان کۆتایی پێ هاتووە و هەموو تەرمەکان ڕادەستی بنەماڵەکان کراون.