ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی فارس، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “میلاد خاكسار” له گیانبه‌ختكردووانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوویان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، موعه‌لیمانی پارێزگای فارس، پاش سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “عرفان بوزورگی” یه‌كێكی دیكه له گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، له هه‌ڵمه‌تێكی نوێ‌دا سه‌ردانی بنه‌ماڵه و منداڵانی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان كردووه و سه‌ره‌ڕای په‌یمان نوێ كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته تاوانبارانی سه‌ركوتی ناڕازیان و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم سزا بدرێن.
