به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، منداڵێكی كاری ته‌مه‌ن ١٤ساڵ و دانیشتووی شاری تاران، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و منداڵه به ناوی “ئیبراهیم نادری” كه باوكی شارومه‌ندی ئه‌فغانستانه، له خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناڕازی له گه‌ڕه‌كی “سه‌عاده‌ت ئاباد“ی شاری تاران‌دا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه و پاشان به مه‌رج ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه.
