به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ی له‌سه‌ره.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “حه‌میدڕه‌زا وه‌ته‌نی” ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ، خه‌ڵكی “فیروزكوه” و چالاكی مافی منداڵان، شه‌وی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕابردوو، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتییه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر دراوه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
