به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی داعشی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی سووریا، كۆتایی هات و زیاتر له ٥ هه‌زار و ٧٠٠ زیندانی ڕه‌وانه‌ی عێراق كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و پرۆسه‌یه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٣ ڕۆژه، پاش ده‌ستپێكردنی هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتیی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستیپێكردبوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕێبه‌ندان، پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره له زیندانیان، كۆتایی پێ هات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له زیندانیانی ڕاگیراو له سووریا، پاش هێرشی هێزه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌رته‌شی ئاسمانی ڕژیمی توركیا بۆ سه‌ر زیندانه‌كان، هه‌ڵهاتوون و مه‌ترسی سه‌رهڵدانه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش له ئارادایه.
