کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌سه‌ر یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو

سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌سه‌ر یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی 2

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی “ساڵح محه‌ممه‌دی” زۆرانبازی له‌ دایكبووی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٥ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی “محه‌ممه‌د قاسمی هوماپوور” یه‌كێك له‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی فه‌راجای ڕژیم، له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی قومه‌وه‌ حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ و بڕیاره‌ له‌ پێش چاو خه‌ڵك به‌ڕێوه‌بچێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تاكوو ئێستا، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.