ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ” ژان نۆئێل بارۆ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه، له دانیشتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پێدانی ڤێزای مرۆڤ دۆستانه به زیانلێكه‌وتووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه له مانگانی ڕابردوودا حكومه‌تی فه‌ڕانسه پشتیوانییه‌كانی له خه‌ڵكی ئێران و هه‌روه‌ها زیانلێكه‌وتووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان زۆرتر ده‌كاته‌وه و یه‌كه‌م هه‌نگاوی پشتیوانییه‌كانیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێدانی ڤیزای مرۆڤ دۆستانه به به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه مه‌ترسیان له‌سه‌ره. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له مانگانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی ئۆروپا له‌وانه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، پێدانی هه‌رچه‌شنه ڤیزای مرۆڤ دۆستانه به هاووڵاتیانی ئێرانیان ڕاگرتبوو و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێكی زۆر له په‌نابه‌ران دیپۆر كرانه‌ته‌وه.
