به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “وی‌دا ڕه‌بانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شارستانی “شه‌هسه‌وار” سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، دژ به دوورخستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و زیندانه، مانی له خواردن گرتووه.
“حه‌سه‌ن ئه‌سه‌دی زه‌یدئابادی” پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕێبه‌ندانه‌وه مانی له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه، ڕێكه‌وتی ١١ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شارستانی شه‌هسه‌وار كرا.
