به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، یه‌كێك له به‌ندكراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له سێداره دراوه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “عه‌لی حه‌یده‌ری“، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی و به هۆی به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كرا. سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو به شێوه‌یه‌كی نهێنی و به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه، له سێداره دراوه و پاشان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یندراوه.
