له ڕۆژانی ڕابدوودا، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره‌دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٨ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “شایانی ته‌وجیهی، ڕوزبه ئه‌مانه‌تدوست، محه‌ممه‌د زالی ته‌بار، عابدین ئه‌حمه‌دی، موحسن ڕه‌زایی، كه‌ریم جه‌وادی، شه‌هلا ده‌وڵه‌ت ئابادی و هوشه‌نگ شوخی”، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “قائمشه‌هر، قوچان، گورگان، نه‌یشابوور، دوروود، زه‌نجان، كرمان و ساوه”، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “كه‌یوان ئه‌كبه‌ری و سه‌یدعه‌لی كه‌لامی” له زیندانه‌كانی “ئیسفه‌هان و كاشان” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
