به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبل و چالاكی مافی مرۆڤ، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به وته‌ی “مسته‌فا نیلی” پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه، ناوبراو له لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگا ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه به تۆمه‌تی “سازكردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری و هه‌روه‌ها ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ری بۆ ده‌روه‌ی وڵاتی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكوانه ڕێكه‌وتی ٢١ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، به هۆی به‌شداری له مه‌راسمی حه‌وته‌می “خوسره‌و عه‌لیكوردی“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا.
