له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی شاغڵ له یه‌كێك له كانگه خیزه‌كانی شاری ئیسفه‌هان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار بوو و گیانیله‌ده‌ستدا.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكاره ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵه پاش برینداربوونی، به هۆی دره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی سه‌ره‌تایی ده‌رمانی گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی‌دا، لانیكه‌م یه‌ك هه‌زار و ٢٠٢ كرێكار له به‌شه‌ر جیاوازه‌كان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ٧ هه‌زار و ٣١٦ كرێكاری دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.
