له ڕۆژانی ڕابردوودا، به سه‌دان كرێكاری شیركه‌تی نه‌وت له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی عه‌سه‌لوویه، به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی ئه‌و ناوچه‌یه پاش ده‌ستپێكردنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی دژ به سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران، له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی سوله‌كانی بڕیارگه‌ی ” خاتمالانبیاء” كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی مانگرتوو بڕیاریان دابووه كه مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستپێبكه‌ن و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ده‌ستپێكردنی مانگرتنێكی له‌و چه‌شنه، به سه‌دان كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
